بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەربەلا، لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر ناوی “کەنداوی فارس”، وێنەیەکی مێژوویی نەخشەی عێراقی لە سەر تابلۆیەکی قاڵی دەستچەن بڵاوکردەوە.
ئەم قاڵیە مێژووییە کە لە ساڵی ١٩٧٠ لە عێراق دا چنراوە، بە ڕوونی ناوی “کەنداوی فارس”ی تێدایە لەو نەخشەیەی کە لەسەری چنراوە.
بەگوێرەی دەقەکەی خوارەوەی وێنەکە، “هەیبەت حەلبوسی” (سەرۆکی پەرلەمانی عێراق) دوای 12 ساڵ لە چێکردنی ئەم قاڵیە لەدایک بووە.

Your Comment